لێدوانی دێ بروین له‌سه‌ر نوێکردنه‌وه‌ی گریبه‌سته‌که‌ی له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر ستی

یاریگا-یانه‌ی مانچسته‌ر ستی  گفتوگۆ سه‌ره‌تاییه‌کانی ده‌ستپێکردووه‌ بۆ نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی کێڤن دی بروینی ئه‌ستێره‌ی یانه‌که‌ به‌گوێره‌ی لێدوانێکی ئه‌و یاریزانه‌.

کێڤن ئاستێکی ناوازه‌ له‌گه‌ڵ ستیزن پێشکه‌ش ده‌کات و یانه‌که‌ش ده‌یه‌وێت  به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی موچه‌که‌ی و درێژکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی خه‌ڵاتی بکات.

ئه‌مڕؤ ناوبراو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پشتڕاستکرده‌وه‌  و وتی “بریکاره‌که‌م چووه‌ بۆ باره‌گای یانه‌که‌ و پێی وتووم گفتوگۆکان ده‌ستیان پێکردووه‌. په‌له‌م نیه‌ و نامه‌وێت فشاری ئه‌وه‌ بخه‌مه‌ سه‌رخۆم له‌ ئێستادا”.

مانچسته‌ر ستی به‌ سه‌رکردایه‌تی دی بروین ٢-١ شکستی به‌ ناپۆلی هێنا و سێهه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی چامپیۆنزلیگی نوسییه‌وه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply