کاڤانی : له‌گه‌ڵ نێیمار هاوڕێ نیم

یاریگا-ئیدینسن کاڤانی دان به‌وه‌دا ده‌نێت هێشتا ساردییه‌ک له‌ نێوان ئه‌و و نێیماردا هه‌یه‌ .

ناکۆکی له‌ نێوان گۆڵکاره‌ ئۆرۆگوایی و ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلییه‌که‌دا روویدا له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی لێدانی سزای پاریس. هه‌رچه‌نده‌ پێشتر رایانگه‌یاندبوو هیچ کێشه‌یه‌ک له‌ نێوانیاندا نیه‌ به‌ڵام کاڤانی ئه‌مڕۆ بۆ  SFR Spor وتی “ئه‌وه‌ی روویدا له‌ رابردوودایه‌ و ئه‌م شتانه‌ رووده‌ده‌ن له‌ تۆپی پێ، به‌ڵام ده‌بێت چاره‌سه‌رێک بدۆزینه‌وه‌  و وه‌کو تیم کاربکه‌ین، پێویستمان به‌وه‌یه‌ تیمێکی رکابه‌ربین بۆ بردنه‌وه‌ ، مه‌رج نیه‌ هاوڕێ بین. یاریزانی پیشه‌گه‌رین و دوای ئه‌وه‌ هه‌موومان ژیانی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه‌”.

ئه‌مشه‌و پاریس بۆ سێهه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ک له‌ خولی پاڵه‌وانه‌کان روبه‌رووی ئه‌نده‌رله‌خت ده‌بێته‌وه‌ له‌ خاکی به‌لجیکا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply