بەپەلە ..هەموو چالاکییەکانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان وەستێنرا


یاریگا

بەهۆی ئەو بارودۆخە سیاسییەی هەرێمی کوردستان لەو ساتەدا پێی دا دەڕوات، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا هەموو چالاکییەکانی خۆی بۆ وادەیەکی نادیار بوەستێنێت.

دلشاد صالح وتەبێژی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هۆکاری وەستاندنی چالاکییەکان بۆ ئەو بارودۆخە سیاسییە ئاڵۆزە دەگەڕێتەوە کە هەرێمەکە پێیدا دەڕوات، هەروەها سەبارەت بە وادەی دەستپێکردنەوەی ئەو چالاکییانەش گوتی بڕیاری ڕاگرتنەکە وادەی دیار نییە واتە تا بارودۆخ باش نەبێتەوە هیچ چالاکییەک ئەنجام نادرێت.

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، چەندین کێبڕکێی گرنگی تۆپی پێ لە کوردستان بۆ سەرجەم ئاستەکان بۆ کوڕان و کچان سەرپەرشتی دەکات، کە گرنگترینیان خولی نایابی کوردستانە کە هەمیشە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک ساڵانە ئەنجام دراوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply