بارسێلۆنا یاریزانێگی گرنگی بەهۆی پێکانێکی کتوپڕ بۆ یاری ئەمشەو لەدەست دا

یاریگا

بەر لە ڕۆژێک یاری نێوان یانەی بارسێلۆنا و ئۆلۆمبیاکۆسی یۆنانی لە میانی گەڕی سێیەمی چامپیۆنزلیگدا، کە بڕیارە ئەمشەو لە یاریگای نیوکامپ بەڕێوە بچێت، یانە کەتەلۆنیەکە یاریزانێکی سەرەکی بەهۆی پێکان لە دەست دا.

بەپێی ڕاگەیانراوێکی یانەکە (جۆردی ئالبا) بەرگریکاری یانەکە لە دوایین یەکەی مەشقی یانەکە تووشی پێکان بووە و ناتوانێت لە یاری ئەمشەو بەشداری بکات، بۆیە ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسا بریاری داوە (لۆکاس دیانێ) بۆ یاری ئەمشەو بەرانبەر ئۆلۆمپیاکۆس لە شوێنی ئالبا یاری پێ بکات.

ئالبا کە یەکێکە لە نێو ئەو سێ یاریزانەی لە زۆرترین یارییەکانی یانەکە لەم وەرزە بەشداریان کردوە، یاریزانە ئیسپانییەکە شان بەشانی مێسی و تێرشتیگنی گۆڵپارێز کە زۆرترین خولەک یارییان کردوە لە 12 یاریدا لە 11 یاری بەشداری کردوە.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا بەکۆی 6 خاڵ لە دوو یاریدا پێشەنگی گروپەکەی گرتوە و ئەمڕۆش لە یاری ئۆلۆمپیاکۆس پێشبینی دەکرێت یانە کەتەلۆنییەکە بردنەوەیەکی ئاسان بەدەست بهێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر