نێیمار لە بەدەست هێنانی یەکەمین خەڵاتی لە فەرنسا نزیک بوەتەوە

یاریگا

بەهۆی کاریگەری نێیمار جۆنیۆر لە سەر ئەنجامەکانی یانەی پاریس سان جێرمان یاریزانە بەڕازیلییەکە لە بەدەستهێنانی یەکەمین خەڵاتی خۆی لەو خولە نزیک بووەتەوە.

 

لەم بارەیەوە فیدڕاسیۆنی یاریزانە پیشەگرەکان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی کردوە کە (نێیمار) لە بەدەست هێنانی نازناوی باشترین یاریزانی خولی فەرەنسی بۆ ئەم مانگە زۆر نزیک بووەتەوە و پاڵێوراوی یەکەمە، بە پێی سەرچاوەکە جگە لە نێیمار هەر یەکە لە مالکۆم هێرشبەری بەڕازیلی یانەی بۆردۆ و ستیف مانداندا گۆڵپارێزی ئۆلۆمپیک مارسیلیا ڕکابەری نێیمار دەکەن بۆ بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتە کە هەر مانگێک تێیدا یەک یاریزان وەک باشترین دیاری دەکرێت.

نێیمار لەم مانگەدا لەگەڵ پاریس تا ئەو ساتە 3 گۆڵی تۆمار کردوە و دوو گۆڵیشی دروست کردوە، لە کاتێکدا ڕادەمێل فالکاو، ئەستێرەی مۆناکۆ کە مانگی پێشتر بە تۆمار کردنی 5 گۆڵ باشترینی مانگی ڕابردوو بوو، لەم مانگەدا لە ڕکابەرییەکان چووەتە دەرەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply