تۆتی باشترینەکانی 2017 دەست نیشان دەکات

Francesco Totti

Francesco Totti

یاریگا
فرانچێسکۆ تۆتی، یاریسازی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی رۆما بوچوونی خۆی لەسەر باشترینەکانی ساڵی 2017 ئاشکرا دەکات و هەریەک لە زیدان، رۆنالدۆ و بوفۆن بە باشترینەکانی ساڵی رابردوو هەلدەبژێرێت.

یاریسازی ئیتاڵی لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە لیستی کۆتایی پالێوراوانی بەدەست هێنانی نازناوی The best دەڵێت ” ئەگەر بە ووردی سەیری یارییەکانی وەرزی رابردوو بکەین دەبینین کە رۆنالدۆ ئاستێکی نمونەیی بەرامبەر یانە گەورەکان نیشاندا، هەربۆی بە بوجوونی من ئەو باشترین یاریزانە، هەروەها سەبارەت بە راهێنەرانیش زیدان باشترینە و بێگومان گۆڵپارێزەکانیش بوفۆن بێ رکابەرە”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە فیفا دوای بڵاوکردنەوەی لیستی کۆتایی پالێوراوان تا ئێستا براوەی خەلاتەکانی ئاشکرا نەکردووە و ئەمە تەنها بوچونی تۆتیە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply