” کاپێلۆ نابێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ”

یاریگا

Fabio Capello

Fabio Capello


سەرۆکی یانەی جیانگسۆ سۆنینگی چینی رەتیدەکاتەوە رێگە بە فابیۆ کاپێلۆی راهێنەری یانەکەیان بدەن هاوینی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بگرێتە دەست.

سەرۆکی یانەی چینی سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باسی لێوە دەکەن بریاروایە کە هاوینی داهاتوو لە مۆندیالی 2018ـی رووسیا کاپێلۆ واز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان بێنێت و لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەسەر پیشەکەی بەردەوام بێت گووتی ” ئەم دەنگۆیانە دوورن لە راستی و نە کاپێلۆ ئەو داوایەی لە ئێمە کردووە و نە ئێمەش رێگەی پێدەدەین واز لە راهێنەرایەتی یانەکەمان بێنێت، چونکە ئەو سالێک و شەش مانگی دیکە گرێبەستی لەگەڵ ئێمەی هەیە و تا ئەو کاتەش لەسەر پۆستەکەی بەدرەوام دەبێت”.

ڤینتۆرای راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی لە پالاوتنەکانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، دەنگۆی دوورخستنەوە لە پۆستەکەی هەیە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply