مۆنتێلا لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەیسی میلان دوور ناخرێتەوە

یاریگا

Vincenzo Montella

Vincenzo Montella


ڤیچێنزۆ مۆنتێلا، راهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا دوای شکستەکەی لە یاری بەرامبەر ئینتەرمیلان چاوەروان دەکرا کە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، بەلام بەرپرسێکی ئەو یانەیە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

دوای کۆتایی یاری نێوان ئەیسی میلان و ئینتەر میلان کە بە سەرکەوتنی نێراتزۆری بە هاتریکی مائورۆ ئیکاردی ئارجانتینی کۆتایی هات، مارکۆ فاسۆنێ بەرێوەبەری جێبەجێکار لە یانەی ئەیسی میلان سەبارەت بە داهاتووی راهێنەری یانەکەیان گوتی ” ئێمە لەگەڵ مۆنتێلا بەردەوام دەبین، دەزانین کە لە چەند یاری تابردوو ئەنجامی باشی بەدەست نەهێناوە، بەڵام دەبێت بزانین کە ئێمە لە سەرەتای پرۆژەکەماننی بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانمان، هەربۆیە پشتگیری لکە راهێنەرەکەکان دەکەین و ئەو لەگەڵمان بەردەوام دەبێت”.

ئەیسی میلان لە وەرزی ئەمساڵدا سەرەرای خەرجکردنی بڕێکی زۆر پارە بۆ بەهێز کردنەوەی ریزەکانیان، بەڵام لە کۆی هەشت یاری رابردوویان تەنها چوار سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و لە بەرامبەردا چوار جاریش تووشی دۆڕان بوینە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply