سپالیتی ستایشی ئیگاردی دەکات

یاریگا

پاش بردنەوە دراماتیکییەکەی یاری دێربی بەرانبەر ئای سی میلان، سپالیتی ڕاهێنەری ئینتەرمیلان بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە ستایشی ماورۆ ئیگاردی ئەستێرەی یانەکەی و خاوەن هاتریکی یاریییەکەی کرد.

بەگوێرەی تۆڕی (فوتبۆڵ ئیتالیا) لێدوانەکانی سپالیتی دوای دێربی ستایشی زۆری ئیگاردی ئەستێرەی یەکەمی یارییەکەی تێدا بوو، ڕاهێنەری ئینتەر دەلێت”ئیگاردی هێرشبەرێکی ڕاستەقینەیە، لە یاری دێربی زۆر دڕ بوو، هەروەها ئەو هەمیشە ڕێنماییەکانی بە جوانی جێبەجێ دەکرێت، هەروەها ئیگاردی زۆر پەرە بە تواناکانی دەدات و بەو تەمەنەی ئێستای بەرپرسیارێتییەکی گەورەی هەڵگرتوە.

لەکۆتاییدا، سەبارەت بە یارییەکە گوتی من هاوڕام لەگەڵ مۆنتێلای راهێنەری میلان ئەوان ئاستێکی باشیان لە گێمی دووەم پێشکەش کرد، بەلام ئێمە توانیمان سەرکیشییەکانی ئەوان لە هیرشبردن بقۆزینەوە وگۆڵی بردنەوە تۆمار بکەین.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply