کاکا ماڵئاوایی لەگەڵ هاندەرانی یانەکەی کرد

یاریگا

kaka

kaka


ریکاردۆ کاکا، هێرشبەتی برازیلی یانەی ئۆرلاندۆ سیتی ئەمریکی شەوی رابردوو لە دوایین یاری یانەکەی لە ناو یاریگای خۆیان ماڵئاوایی کە هاندەران کرد.

هێرشبەری برازیلی کە ماوەیەک پێش ئێستا بریاری وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن راگەیاندبوو، شەوی رابردوو پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی MLSـی ئەمریکا کە دوایین یاری بو لە یاریگای خۆیان بە چاوی گریانەوە ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەکەی کرد، کاکا دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکی کە دەکاتە هەفتەی داهاتوو، بە یەکجاری وز لە یاری دەهێنێت.

کاکای 35 ساڵ سێ وەرزی رابردوو لەگەڵ ئۆرلاندۆ سیتی لە خولی ئەمریکا بەردەوام بوو لە یاریکردن و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری لە 77 یاریدا کردوو توانی 25 گۆڵ تۆمار بکات و 19 پاسی گۆڵیش درووست بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply