یانەی میلان چارەنووسی ڕاهێنەرەکەی دوای دۆڕاندنی یاری دێربی یەکلایی کردەوە

یاریگا

دوا بە دوای شکستی ئای سی میلان و بڵاوبوونەوەی دەنگۆی لادانی مۆنتێلای ڕاهێنەر، سەرۆکی جێبەجێکاری یانەکە لە لێدوانێکدا قسەی خۆی کرد و چارەنووسی ڕاهێنەری یانەکەی یەکلایی کردەوە.

لەم ڕوەوە، ماڕکۆ فاسکۆنی سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی ئای سی میلان بە ماڵپەڕیکالچیۆ میرکاتۆی گوت ” من وێرای 3 شکستی یانەکە متمانەم بە ڕاهێنەر هەر هەیە، بەلامانەوە زۆر ناخۆش بوو کە یاری دێربیمان دۆڕاند، هەرچەندە لە گێمی دوەمدا یارییەکی زۆر باشمان ئەنجامدا، لێدانە سزاکەشم بینی و هیچ کۆمێنتێکی دیکەم نییە، ڕاستە لە گێمی یەکەم زۆر خراپ بووین، بەڵام لە گێمی دووەم ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کرد، پێویستە زیاتر هەوڵ بدەین تا یانەیەکی تۆکمە بنیات بنێین.

لە کۆتاییدا فاسکۆنی باسی مۆنتێلای کردەوە و گوتی ئەو پێویستی بە هەندێک کاتی زیاتر دەبێت، جارێکی دیکە دەیڵێمەوە ئێمە متمانەی تەواومان بەو ڕاهێنەرە هەیە و کاتی تەواویشی پێ دەدەین.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply