دیبالا داوای لێبوردن دەکات

یاریگا

دوای شکست خواردنی یانەی یۆڤێنتۆس بەرانبەر یانەی لازیۆ یاریزان پاولۆ دیبالا هێرشبەری یانەی یۆڤێنتۆس لە پەیجی تایبەتی خۆی داوای لێبوردنی فەرمی لە هاندەرانی یانەکە کرد.

لەم بارەیەوە دیبالا دوای ئەوەی بەر لە فیکەی کۆتایی ناوبژیوان لە خولەکی 96 نەیتوانی لێدانیکی سزا گۆڵ بکات و ئەنجامەکە بە یەکسانبوون کۆتایی پێ بهێنێت، داوای لێ بوردنی لە هاندەرانی یانەکە کرد، دیبالا لە پەیجی خۆی لە تویتەر دەڵێت” کارێکی قورسە هەڵەی وا بکرێت، داوای لێ بوردن دەکەم، دەبێت بەهێزەوە بگەرێینەوە ڕێگای راست، سەرتای گەڕانەوەش ڕۆژی چوارشەممە دەبێت” ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ یاری یۆڤێنتۆس بەرانبەر لیشبۆنەی پورتوگالی لە میانی چامپیۆنزلیگدا کە رۆژی سێشەممە گەڕی سێیەمی بەڕێوە دەچێت.

ئاشکرایە کە دیبالا لەم وەرزە باشترین گۆڵکاری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالیایە و ژمارەی گۆڵەکانی لە هیگواینی هاوڕێی زیاترە و هەروەها ئەو یاریزانە لاوە ئاستێکی نایابی تا ئێستا پێشکەش کردوە.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply