کاڤانی دژایەتی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

وا دیارە ئیدنیلسۆن کاڤانی، هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان دوای تەواو بوونی کێشەی لەگەڵ نێیماری هاوڕێی لە یانەکە، بە نیازە یاریزانێکی بارسێلۆنا بۆ لیستی دوژمنەکانی زیاد بکات.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی چەند وێنەیەکی بڵاویکردوەتەوە، کە تێیدا مشت ومڕی کاڤانی لەگەڵ سوارێز دەر دەخات، هۆکارەکەش ئەوە بوو کە سوارێز تۆپێک بە کاڤانی نادات کە لە گۆل نزیکە بەمەش کاڤانی هەڵدەچێت و هەتا لە دوای یارییەکەش لە ئاهەنگەکانی سەرکەوتن بۆ مۆندیال بەشداری ناکات، پێشتریش سوارێز لە هەڵوێستێکی کاڤانی نیگەران ببوو، ئەویش کاتێک لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا کاڤانی دەڵێت ماڕکۆ ڤیراتی باشترین یاریزان بووە کە بەژیانی وەرزشیم یاریم لەگەڵ کردبێت.

لەکۆتایی هەواڵەکەی سپۆرت هاتوە کە بەرپرسانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای زۆر لەو ڕووداوە نیگەرانن و هەست دەکەن خراپی پەیوەندی نێوان ئەو دوو ئەستێرەیە لە مۆندیال کاریگەری خراپی بەسەر تیپەکەدا دەبێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply