کێشەی ناسڕ خلێفی لەگەڵ فیفا نێیمار بۆ ریاڵ مەدرید دەگوازێتەوە

یاریگا

بەپێی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی (ناسڕ خلێفی) سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان ڕووبەڕووی کێشەیەکی گەورە لەگەڵ فیفا دەبێتەوە و بەهۆی لێکۆڵینەوەکان ناچار دەبێت دەستبەرداری نێیمار جۆنیۆر ببێت.

ڕۆژنامەی (دەیلی ئێکسپرێس)ی بەریتانی ئاماژەی کردوە کە خلێفی لەژێر چاودێری وردی فیفا دایە، هۆکارەکەشی تێوەگلانی سەرۆکی یانەی پاریسە لە مافی پەخشی یارییەکانی مۆندیالی 2026 , 2030 دا، لەم بارەیەوەش حکومەتی فیدڕالی سویسڕی لێکۆڵینەوەی تایبەتی بۆ زانینی ڕاستیەکان دەستپێکردوە، بە گوێرەی دەیلی ئێکسپرێس خلێفی لە دوای گریبەستە گرانبەهاکەی نێیمار کەوتۆتە ژێر چاودێری ورد، بۆیە بۆ ڕاستکردنەوەی بارودۆخی خۆی لە ڕووی یاساییەوە، ئەگەری زۆری هەیە نێیمار جۆنیۆر بفرۆشێت، بەهێزترین کڕیاریش لەو ساتە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێت کە ئامادەیە بە بڕە پارەیەکی زۆر یاریزانە بەڕازیلییەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بە تایبەتی گەر بزانرێت کە (پێرێز) سەرۆکی ریاڵ مەدرید پێش یانەی بارسیلۆنا سەرقاڵی هێنانی نێیمار بووە بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە لە دوایین ساتەکان لە گواستنەوەی نێیمار سەرکەوتووبوو.

ئاشکرایە کە نێیمار لە لەسەرەتای ئەم وەرزە دوای شکاندنی گرێبەستەکەی بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ یانەی بارسێلۆنای جێهێشت و ڕووی لە یانەی پاریس سان جێرمان کرد و لەم وەرزەش ئاستێکی نایاب لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە پێشکەش دەکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply