خلێفی پلانی گرێبەستێکی گەورەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید داڕشتوە


یاریگا

وا دیارە یانەی پاریس سان جێرمان لەسەر واژۆ کرندی گرێبەستی زەبەلاح و گرانبەها بەردەوام دەبێت، دوای هەردوو گرێبەستی نێیمار و مباپی ئەو جارە ناسڕ خلێفی کلیلی سەرکەوتنی ڕیال مەدریدی کردوەتە ئامانج.

ڕۆژنامەی (دیارۆ گۆڵ)ی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە ناسر خلێفی زۆر بە زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید سەرسامە و خوازیارە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی وەربگرێت، لە ڕاپۆرتەکە هاتوە کە خلێفی گفتوگۆی لەگەڵ زێدان کردوە و ئەو داوایەی ئاراستە کردوە، بەڵام زیزۆ پێی ڕاگەیاندوە کە ئەو گرێبەستی ماوە و لەوساتە ئەو کارە ئەستەمە بەڵام بۆ داهاتوو ئەگەری تێدایە ڕاهێنەرایەتی یانە پاریسییەکە قبوول بکات، هەروەها زێدان بە خلێفی گوتوە کە ئێستا لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید سەرقالە وکارێکی باش ئەنجام دەدەن.

ئاشکرایە زێدان کە تەمەنی 46 ساڵ دەبێت، لەماوەی کەمتر لە دووساڵدا دوو پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ و یەک لیگای ئیسپانیا و دوو مۆندیالی یانەکان و دوو سووپەری ئەوروپی و سوپەرێکی ئیسپانی بۆ یانەی ریال مەدرید بەدەستهێناوە، ئەوەش ڕیکۆردێکی نایابە بۆ راهێنەرێکی تازەی وەک زێدان کە ناوی خۆی لە نێو باشترینەکانی ڕیاڵ مەدرید وەک یاریزان و ڕاهێنەر تۆمار کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply