ریال مەدرید چارەنووسی بەشداریکردنی ناڤاس بەرانبەر خیتاڤی و تۆتنهام ئاشکرا دەکات

یاریگا

یانەی ڕیاڵ مەدرید سەبارەت بە پێکانی (کیلۆر ناڤاس)ی گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە و چارەنووسی بەشداری کردنی لە دوو یاری داهاتووی ئەم هەفتەی ڕیاڵ بەرابنەر هەر یەکە لە یانەی خیتاڤی و تۆتنهام بەیاننامەیەکی بڵاوکردوەتەوە.

لەم بارەیەوە لە بەیاننامەکەی ڕیاڵ مەدرید هاتوە کە (ناڤاس) بەهۆی هەوکردنی ماسوولکەکانی نەیتوانی بەرانبەر پەنەما یاری بکات و هەڵبژاردەی ولاتەکەی 1-2 شکستیان خوارد، هەروەها ناڤاس بەهۆی هەمان پێکانەوە بۆ یاری خیتاڤی سبەی شەممە ناتوانێت یاری بکات و هەروەها ئەگەری هەیە دابڕانی گۆڵپارێزەکەی ریاڵ مەدرید بۆ یاری بەرانبەر (تۆتنهام)یش بەردەوام بێت و تا ئێستا گۆمان لە بەشداری کردنی دەکرێت، بەمەش( کیکۆ کاسیا )ی گۆڵپارێزی یەدەگ شوێنی ئەو دەگرێتەوە، بەپێی بەیانەکەی ریاڵ مەدرید ناڤاس تا ئێستا مەشقەکان بە تەنیا ئەنجام دەدات و ڕانی ڕاستی تووشی ژان و هەکردن هاتوە.

ئاشکرایە یانەی ریال مەدرید لە لیگای ئیسپانیا بەجیاوازی 7 خاڵ دوای بارسێلۆنای پێشەنگی خولەکەیە کە لە هەشت یاریدا 21 خاڵی کۆکردوەتەوە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندوە و یەکسانبوونیشی نییە .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply