سوپڕایزێکی تازە لەسەر گرێبەستەکەی نێیمار و پاریس ئاشکرا دەکرێت

یاریگا

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی چەندین نهێنی تازەی لەسەر وردەکارییە داراییەکانی گرێبەستی نێیمار لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی دەربارەی گرێبەستی ڕۆیشتنی نێیمار دوای شکاندنی گرێبەستەکەی بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ بۆ پاریس سان جێرمان نهێنی زۆری سەبارەت بە دەستکەوت و زیانەکانی ئەو گریبەستە بۆ بارسێلۆنا خستە ڕوو، بە پێی ڕۆژنامەکە بەشێک لە 222 ملیۆن یۆرۆیەکە بۆ باج ڕۆیشت، بەشێک بەر بریکاری نێیمار کەوت کە باوکیەتی، هەروەها نێیماریش بەشی پارەی خۆی لە تازەکردنەوەی پێشووی گرێبەستەکەی بەرکەوتوە و لە کۆتاییدا یانەی بارسێلۆنا تەنها 144 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی نێیمار بۆ ماوەتەوە، ئەو بڕە پارەیەش زۆر کەمە بە بەراورد لە بازاڕی ئەمرۆی کڕین و فرۆشتنی یاریزانان و بە بەراورد بە بەهای زۆری یاریزانێکی وەک نێیمار کە بە شکاندنی گرێبەستەکەی بەرەو پاریس ڕۆیشت.

نێیمار جۆنیۆر، 4 وەرز بۆ بارسێلۆنا یاری کرد و تێیدا توانی 105 گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات و دوو جار لیگای ئیسپانیا بباتەوە و یەک جار چامپیۆنزلیگ و دوو جامی سوپەری ئیسپانی و سێ جامی شای ئیسپانیا و یەک جامی مۆندیالی یانەکانیش لەگەڵ بارسا بەرزبکاتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply