ڕیال مەدرید بە فرۆشتنی گاریس بەیل ڕازی دەبێت

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کردوە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی داوە لەسەر فرۆشتنی (گاریس بەیل)ی ئەستێرەی یانەکە و زێدانیش لەم بارەیەوە گڵۆپ سەوزی هەڵکردوە.

ڕۆژنامەی (کۆنفیدینسال)ی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە زێدان، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی بەیل کە کاریگەری لەسەر پلانەکانی دەبێت، زۆر بێزار بووە و نایەوێت چیتر یاریزانە وێلزییەکە لەگەڵ میرەنگی بەردەوام بێت، بۆیە ڕەزامەندی پێشان داوە بۆ ئەوەی بە زووترین کات بە یانەی مانچێستەر یۆنایتدی بفرۆشن، بەگویرەی ڕۆژنامەکە ڕیاڵ مەدرید لە 2013 گاریس بەیلی بە 85 ملیۆن پاوەن لە تۆتنهام کڕیوە بۆیە یانەکە بە کەمتر لە 89 ملیۆن پاوەن بەیل بە مان یۆنایتد نافرۆشێت.

لە کۆتاییدا ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە مێژووی خراپی بەیل لەگەڵ پێکانەکان مۆرینیۆی ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکانیشی نیگەران کردوە، لەبەر ئەوەی مۆرینیۆ دەیەوێت بە شێوەیەکی زۆر لە پلانەکانی پشت بە تواناکانی گاریس بەیل ببەستێت.

ئاشکرایە کە گاریس بەیل بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی لەگەڵ هەڵبژاردەی وێلز بەشداری بکات و لە دوایین یاری هەڵبژاردەکەی بەرانبەر ئێرلەندا شکستی خوارد و نەیتوانێت بۆ مۆندیال سەرکەوێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply