ئه‌و 10 ئه‌ستێره‌یه‌ی به‌شداری مۆندیالی 2018 ناكه‌ن

یاریگا – به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی دوایین گه‌ڕی یاریه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مه‌ریكای لاتین بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2018 كۆتایی هات، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو هه‌ڵبژارده‌ی چیلی پاش دۆرانی به‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌ ئه‌نجامی 0 – 3 چانسی به‌شداریكردنی له‌ مۆندیالی روسیا له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها له‌ كیشوه‌ری ئه‌وروپاشدا چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نه‌یان توانی بۆ جامی جیهانی 2016 سه‌ربكه‌ون، گرنگترینیان هه‌ڵبژارده‌كانی (وێلز، هۆڵه‌ندا، بۆسنه‌)ن.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكاش به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌یتوانی بۆ مۆندیالی روسیا سه‌ربكه‌وێت، له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزی كیشوه‌ری ئه‌فریقیاش كه‌ ماڵئاواییان كرد.

ماڵپه‌ڕی (www.arabic.sport360.com) له‌م ڕاپۆرته‌دا، ئاماژه‌ به‌ دیارترین 10 یاریزان ده‌كات كه‌ به‌هۆی سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كانیان، به‌شداری مۆندیالی 2018 ناكه‌ن، ئه‌وانیش:-

1- گاریس به‌یڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز

2- ئاریان رۆبن له‌ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا

3- ریاز مه‌حره‌ز له‌ هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر

4- ئارون رامسی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز

5- ئه‌لیكسیس سانچێز له‌ هه‌ڵبژارده‌ی چیلی

6- ئه‌رتورۆ ڤیداڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی چیلی

7- پێر ئیمریك ئۆبامیانگ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی گابۆن

8- یان ئۆبلاك له‌ هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیا

9- ئیدین دزیكۆ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی بۆسنه‌

10- كریستیان پۆلیسیچ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مه‌ریكا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply