گورزێکی کوشندە بە کلۆپ دەکەوێت

Sadio Mané

Sadio Mané

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ, راھێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا ئەمرۆ ھەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت و ھەواڵەکەش وادەی دوور کەوتنەوەی سادیۆ مانێ ھێرشبەری یانەکەیەتی بۆ ماوەی شەش ھەفتە.

پێگەی فەرمی رێدز ئاشکرای کردووە کە یاریزانی سەنیگالی یانەکەیان لە یاری ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر کاپ ڤێردی لە پالاوتنەکانی مۆندیالی 2018 ماسولکەکانی قاچی تووشی راکێشان بووە, ھەربۆیە دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە کە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی شەش ھەفتە ناتوانێت یاری بکات.

بەم شێوەیە چاوەروان دەکرێت کە مانێ لە یارییەکانی بەرامبەر ھەریەک لە یانەکانی مانچێستەریونایتد, تۆتێنھام, ھێدرسفیلدیونایتد, وێستھام یونایتد, ساوسامپتۆن و چێڵسی لە پرێمەرلیگ و ماریبۆر و سێڤییا لە چامپیۆنزلیگ بەشداری نەکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply