” ھەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی نێیمار بالۆن دۆر بەدەست بێنێت “

Mbape - Neymar

Mbape – Neymar

یاریگا
کلیان مباپێ, ھێرشبەرێ فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئاشکرای دەکات کە ئامادەن ھەموو کارێک بکەن بۆ ئەوەی نێیمار داسیلڤای ھاورێ بتوانێت نازناوی بالۆن دۆری 2017 بەدەست بێنێت.

ھێرشبەری 18 ساڵی فەرەنسی کە لاوترین یاریزانە ئەمساڵ ناوی لە لیستی 30 پالێوراوی باشترینەکانی فرانس فتبۆلە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت ” خۆم لە ئاست یاریزانێکی وەک نێیمار نازانم بۆ رکابەری کردن لەسەر بەدەست ھێنانی تۆپی زێر, ھەربۆیە دەمەوێت بە ھەموو شێوەیەک ھاوکاری ئەو یاریزانە بم بۆ ئەوەی بتوانێت ئەم نازناوە بەدەست بێنێت”.

رۆژنامەی فرانس فتبۆلی فەرەنسی بۆ ئەمساڵیش ناوی 30 یاریزانی بۆ بەدەست ھێنانی نازناوی باڵۆن دۆری بڵاوکردۆتەوە و مباپێ و نێیماریش رکابەری لەسەر ئەو نازناوە دەکەن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply