دوای 20 ساڵ ریکۆردێکی نوێ لە سێریا ئەی تۆمار کرا

Serie A

Serie A

یاریگا
دوای نزیکەی 20 ساڵ لە مێژووی سێریا ئەی ئیتاڵیا بۆ جاری یەکەمە دوای تێپەربوونی حەوت ھەفتە ھیچ راھێنەرێک لە پۆستەکەی دوور ناخرێتەوە.

لە ماوەی ئەم ساڵانەی رابردوو ھەر لە سەرەتاکانی وەرزێ نوێ خولی ئیتاڵیا بە ھۆی ئەنجامە خراپەکان چەندین یانە ناچار دەبوون راھێنەرەکانیان دووربخەنەوە, بەڵام بۆ جاری یەکەم دوای ئەو ماوەیە وەرزی ئەمساڵ تا کۆتایی گەری حەوتەم ھیچ راھێنەرێک لە پۆستەکەی دوور نەخراوەتەوە.

ھەرچەند ئەمساڵ ھەردوو یانەی ئەیسی میلان بە سەرکردایەتی ڤیچێنزۆ مۆنتێلا و جێنەوا بە راھێنەرایەتی ئیڤان یۆریچ ئەنجامی باشیان بەدەست نەھێناوە, بەڵام بەرپرسانی ئەو دوو یانەیە تا ئێستا راھێنەرەکانیان ھێشتۆتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply