“هه‌رگیز ماوریزیۆ ساری ناگۆڕمه‌وه‌ به‌ گواردیۆلا “

ساری – ئاوریلیۆ دی سانتیس

 

 

 

 

 

یاریگا-ئاورێلیۆ دی سانتیس سه‌رۆکی یانه‌ی ناپۆلی ده‌ڵێت هه‌رگیز ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌که‌ی ناگۆڕێته‌وه‌ به‌ پیپ گواردیۆلا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گواردیۆلا  چامپیۆنزلیگ، بۆندزلیگا ، لالیگای بردووه‌ته‌وه‌  به‌ڵام سه‌رۆکه‌که‌ هانده‌رێکی سه‌رسه‌ختی راهێنه‌ره‌که‌یه‌تی و بۆ سکای سپۆرت وتی “ئه‌گه‌ر یه‌ک موچه‌ش وه‌ربگرن ، هه‌رگیز ساری ناگۆڕمه‌وه‌ به‌ گواردیۆلا. ساری پیشه‌گه‌رێکی زۆر جدییه‌ و به‌ مانگ خوێندنه‌وه‌ بۆ یاریزانه‌کانی ده‌کات پێش ئه‌وه‌یان بیانێرێت بۆ ناو یاریگا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نه‌مویست هاوینی رابردوو گۆڕانکاری گه‌وره‌ له‌  پێکهاته‌دا بکه‌ین”.

ناپۆلی ژماره‌ی پێوانه‌یی خولی ئیتاڵی شکاند له‌م وه‌رزه‌دا بۆ زۆرترین بردنه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزدا له‌سه‌ریه‌ک. تا ئێستا له‌ کۆی حه‌وت یاری خاوه‌نی ٢١ خاڵه‌.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply