هاندەرانی ئەکوادۆر پێشوازییەکی گەرم لە مێسی دەکەن

یاریگا

وێرای ئەوەی هەڵبژاردەی ئەکوادۆر بەرانبەر ئارجەنتین دوایین یاری خۆی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئەنجام دەدات، بەڵام هاندەرانی ئەو هەڵبژاردەیە پێشوازییەکی گەرم و شایستەیان لە خاوەن پێنج تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان کرد.

لەم بارەیەوە میدیاکان ئاماژەیان کرد کە مێسی لە کاتی هاتنە دەرەوەی لە هۆتێلی تایبەت بە هەڵبژاردەکە بۆ ئەوەی بۆ مەشقەکان بڕوات، لە لایەن ژمارەیەکی زۆر لە هاندەرانی ئەکوادۆر پێشوازی لێ کراو هاندەران بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد (مێسی .مێسی) و دلخۆشی خۆیان بۆ بینینی ئەفسانە ئارجەنتینیەکە دەربڕی.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی ئارجەنتین بۆ گەیشتن بۆ مۆندیالی روسیا پێویستی بە بردنەوە هەیە بەرانبەر هەڵبژاردەی ئەکوادۆر کە چانسی سەرکەوتنی نەماوە، بەڵام یارییەکە لە دەرەوەی یاریگای تانگۆ دەبێت و لە شوێنێکی بەرز لەسەر ئاستی دەریا بۆیە پێشبینی دەکرێت یارییەکی سەخت بێت بۆ مێسی و هاوڕێیانی کە دەبێت ئەمشەو ئەرکێکی گەورە بکێشن بۆ ئەوەی بتوانن بۆ مۆندیال سەرکەون.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply