پێکهاتەی خەونەکانی رۆنالدۆی دیاردە سوپڕایزێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی

یاریگا

لە چاوپێکەوتنێکی ماڵپەڕێکی تایبەت بە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەڕا، ڕۆنالدۆ نازاریۆ دالیما، کە بە ڕۆنالدۆی دیاردە بە ناسراوە پێکهاتەی خەونەکانی خۆی بۆ باشترن یاریزانان بەدرێژایی مێژوو ئاشکرا کرد و تێیدا چەند سوپڕایزیک بەدی کرا.

لە پێکهاتەکەی ڕۆناڵدۆی دیاردە 4 یاریزانی بەڕازیلی تێدا هەیە و 4 یاریزانی ئیتالی و دوو ئارجەنتینی و یەک فەرنسی، ئەوەی سوپڕایزە لە پێکهاتەکەی ڕۆناڵدۆی دیاردە ئەوەیە کە کریستیانۆ رۆنالدۆی خاوەن 4 تۆپی ئاڵتوونی تێدا نییە، هەروەها هیچ یاریزانێکی ئەڵمانی و ئینگلیزی و هۆڵەندی لەخۆوە نەگرتوە، ئەوەەی خوارەوەش پێکهاتەی خەونەکانی دیاردەی بەڕازیلییە..
گۆڵپارێز: بۆفۆن (ئیتالیا)
بەرگریکاران: کارلۆس (بەرازیل)، مالدینی (ئیتالیا)، کاناڤارۆ(ئیتالیا) کافۆ(بەڕازیل)
ناوەڕاست: مێسی (ئارجەنتین)،زێدان (فەرنسا)، بیرلۆ(ئیتالیا)
هێرشبردن: مارادۆنا(ئارجەنتین) پێلێ (بەڕازیل)، ڕۆنالدۆ(بەڕازیل)

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply