پیپی بە رۆنالدۆ هەڕەشە لە سویسڕا دەکات

یاریگا

بەر  لە یارییە چارەنووسسازەکەی نێوان هەڵبژاردەی پورتوگال بەرانبەر سویسڕا، کلیپەر پیپی، بەرگریکاری پێشووی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگال بە کریستیانۆ ڕۆنالدۆ هەڕەشەی لە هەڵبژاردەی سویسڕا کرد.

لەم بارەیەوە، پیپی لە لێدوانێکدا بۆ مالپەڕی (فۆر فۆر تو) گوتی ” لە یاری یەکەم بە ئەنجامی 2-0 شکستمان خوارد، ئەو کات کریستیانۆ رۆنالدۆ بەهۆی پێکان نەیتوانی یاری بکات، بەڵام بۆ ئەم یارییە باشترین یاریزانی جیهانمان لەگەڵ دایە و دڵنیام ئەو دەیەوێت ئیمە ڕساتەخۆ بۆ مۆندیال سەرکەوین و لە ڕووسیا بوونمان هەبێت، ئەم جارە زۆر جیازاز دەبێت، ڕۆنالدۆ هاوڕێی نزیکمە، شارەزایی گۆلەکانی ئەوم دەزانم ئەو هەموو توانای خۆی سەرف دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی هەڵبژاردەکەی بدات.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی پورتوگال لە یاری ئەمشەو بەرانبەر  سویسڕا تەنها بەسەرکەوتن دەتوانێت وەک پێشەنگی کۆمەڵەکەی بۆ مۆندیالی ڕووسیا سەرکەوێت، ئەگینا بە هەر ئەنجامێکی دیکە دەبێت لە پاشکۆ یاری بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply