موله‌ر توانج له‌ ئه‌نشلۆتی ده‌دات “مه‌شقه‌کانمان باش ده‌بنه‌وه‌”

یاریگا-تۆماس موله‌ر چووه‌  ریزی ئه‌و یاریزانانه‌ی که‌ ره‌خنه‌یان له‌ شێوازی مه‌شقه‌کانی کارلۆ ئه‌نشلۆتی گرت له‌ بایه‌رن میونشن.

پێشتر ئاریان رۆبن وتبووی که‌ کوڕه‌که‌ی له‌ ئه‌کادیمیا مه‌شقی باشتر وه‌رده‌گرێت له‌وه‌ی ئه‌وان له‌ژێر ده‌ستی کارلۆ ئه‌نشلۆتی کردوویانه‌. پاشانیش بایه‌رن ئه‌و راهێنه‌ره‌ی دوورخسته‌وه‌ و یوپ هاینکسی گه‌ڕانده‌وه‌ یانه‌که‌.

موله‌ر له‌ په‌راوێزی گه‌ڕانه‌وه‌ی هاینکس وتی “دووباره‌ مه‌شقی باش وه‌رده‌گرین، هاینکس راهێنه‌رێکی دروسته‌ بۆ یانه‌که‌ و ده‌توانێت وامان لێبکات زیاتر خۆمان ماندووبکه‌ین و مه‌شقی چڕتر و پلانی به‌رگری به‌هێزتر دابنێت. ئه‌و پێویستی به‌ توندکردنه‌وه‌ی چه‌ند بورغوێکه‌ و ئێمه‌ش به‌رپرسیاریه‌تی خۆمان له‌سه‌ر شانه‌”.

ئولی ئۆنیسی سه‌رۆکی بایه‌رن سه‌باره‌ت به‌ هۆکاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌نشلۆتی ئاشکرایکردبوو پێنج یاریزانی گرنگی بایه‌رن متمانه‌یان به‌و راهێنه‌ره‌ نه‌مابوو بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌کانیان بهێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply