پێکانه‌که‌ی موستافی درێژخایه‌نه‌

یاریگا- شکۆدران موستافی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ یاریگاکان دوورده‌که‌وێته‌وه‌ پاش پێککرانی له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر ئازه‌ربایجان.

موستافی به‌رگریکاری ئارسناڵ له‌ نیوه‌ی یه‌که‌مدا به‌هۆی ئازار یاریگای جێهێشت. خواکیم لۆفی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش سه‌باره‌ت به‌ پێکانه‌که‌ی وتی “پێده‌چێت  ماسولکه‌یه‌کی دڕابێت ، له‌ هه‌موو بارێکدا  پێکانه‌که‌ی درێژخایه‌نه‌ و پێویستی به‌ پشووێکی درێژ هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌”.

ئه‌ڵمانیا یارییه‌که‌ی ٤-١ برده‌وه‌ و ته‌واوی یارییه‌کانی پاڵاوتنی جامی جیهانی به‌ بردنه‌وه‌ به‌کۆتا هێنا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply