نێیمار داوا له‌ یوفا ده‌کات بارسێلۆنا له‌ چامپیۆنزلیگ دووربخاته‌وه‌!

یاریگا-نێیمار داسیلڤا داوایه‌کی ئاراسته‌ی  یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا کردووه‌ تاوه‌کو بارسێلۆنا له‌ خولی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ دووربخاته‌وه‌ به‌هۆی ناکۆکی ئه‌و یاریزانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی پێشووی له‌سه‌ر پاره‌.

به‌گوێره‌ی ئۆمنی سپۆرت ، بارسا له‌رێگه‌ی تیمه‌ یاساییه‌که‌یه‌وه‌ به‌فه‌رمی داواکارییه‌که‌یان ره‌وانه‌ی یوفا کردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی  ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا  بڕی ٢٦ ملیۆن یۆرۆی نه‌داوه‌ به‌ نێیمار . پاره‌که‌ به‌ندێک بووه‌ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی نێوانیان و تێیدا بارسا ده‌بوو ئه‌و پاره‌یه‌ بدات له‌باری ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ تا کاتی رۆیشتنی له‌ یانه‌که‌ به‌ دڵسۆزی بمێنێته‌وه‌. بله‌وگراناش  رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه‌ی کردووه‌ به‌ هۆکار و ده‌ڵێت نێیمار ئه‌و به‌نده‌ی شکاندووه‌.

بارسێلۆنا جگه‌ له‌وه‌ی ئاماده‌ نیه‌ ئه‌و پاره‌ بدات، به‌ڵکو داوای ٨.٥ ملیۆن یۆرۆ له‌ نێیمار ده‌کاته‌وه‌ که‌ وه‌کو پێشه‌کی وه‌ریگرتووه‌ له‌ کاتی نوێکردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply