فرانس فوتبۆڵ ناوی 5 ئەستێرەی دیکەی پاڵێوراوی بالۆن دۆری ئاشکرا کرد

یاریگا

دوای ئەوەی ئەمرۆ بەیانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرنسی ناوی پێنج یاریزانی پاڵێوراوی بۆ خەلاتی بالۆن دۆری ئاشکرا کرد، هەر ئەمڕۆ کەمێک پێش ئێستا ناوی پێنج یاریزانی دیکەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرد.

لەم ڕوەوە لە گروپی دووەمی باشترینەکان کە ژمارەیان 30 یاریزان دەبێت کە هەموویان لەسەر خەڵاتی بالۆن دۆری باشترین یاریزان ڕکابەری دەکەن، لەم گروپە ناوی 5 یاریزانی دیکە ئاشکرا کران کە بریتین لە سێرجیۆ ڕامۆس لە ریال مەدرید و لویس سوارێز لە بارسێلۆنا و یان یۆبلاک لە ئاتلەتیکۆ مەدرید و فیلیب کۆتینیۆ لە لیڤەرپول و درایس مارتینیز لە ناپۆلی ئیتالی، پێشتریش فرانس فوتبۆڵ هەر ئەمرۆ ناوی 5 یاریزانی دیکە ڕاگەیاندبوو کە بریتی بوون لە لۆکا مۆدریچ و مارسیلۆ لە ریال مەدرید و نییمار لە پاریس سان جیرمان، دیبالا لە یۆڤێنتۆس و کانتی لە چێلسی ئینگلیزی.

ئاشکرایە کە خەڵاتی بالۆن دۆر بۆ باشترین یاریزانی جیهان تەرخان دەکرێت و لە لایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرنسی سەرپەرشتی دەکرێت و ئەو خەلاتە کە تۆپی زێڕینە جیاوازی لەگەڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی فیفا هەیە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply