گۆڵە کوشندەکەی محەمەد سەلاح بێژەری یارییەکە تووشی شێتی دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی محەمەد سەلاح، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول و هەلبژاردەی میسر بە تۆمار کردنی دوو گۆڵ کە یەکیان کوشندەبوو و لە کاتی زیاد کراوبوو، توانی بلیتی مۆندیال بۆ میسرییەکان ببرێت، بێژەری یارییەکە کە میسری بوو تووشی شۆک هات و لەخۆشیان ڕاستەوخۆ دەستی بەگریان کرد.

لەم یارییە دراماتیکییە کاتێک میسر بە گۆڵی محەمەد سەلاح لە خولەکی 64 پێش کەوت، هەڵبژاردەی کۆنگۆ لە خولەکی 87 زیاتر لە 86 هەزار هاندەری میسرییان بە گۆڵی یەکسانبوون شۆک کرد، تا لە خولەکی 94 ناوبژیوان پەناڵتییەکی بۆ میسر هەژمار کرد و محەمەد سەلاح بە ئازایانە بە دروستی جێبەجێی کرد و بلیتی مۆندیالی ڕووسیای دوای 28 ساڵ دابڕان بۆ فیرعەونەکان بڕی.

ئەوەی خوارەوە گۆڵی بردنەوەیە کە تێیدا سەلاح بە لێدانی سزا گۆڵی سەرکەوتن تۆمار دەکات و تێیدا بێژەری یاری کە میسری بوو ناوی میدحەت شەلەبی ییە کۆنتڕۆلی خۆی لە دەست دەدات و هاندەرانیش شێتانە لەگەڵ گۆلەکە دەڕژێنە نێو یاریگا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply