بارسێلۆنا هێرشبەرێکی گەورە لە وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان دەکڕێت

یاریگا

سەرەڕای بارودۆخی ئاڵۆزی کەتەلۆنیا، یانەی بارسیلۆنا لە تۆکمە کردنی ڕیزەکانی بەردەوام دەبێت، ئەم جار بۆ وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یانەکە بە نیازە هێرشبەرێکی گەورە بە گرێبەستێکی قورس و گران بەها بکڕێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسا لە ڕێگەی (ڕۆبێرت فیرناندێز) و (پیپ سیگۆڕا) کە بەرپرسن لە کڕینی یاریزانان بەنیازن بۆ وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان (ئەنتوان گریزمان)ی ئەستێرەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بکڕن، یان گرێبەستەکەی بشکێنن گەر یاریزانەکە ڕازی بێت، بەگوێرەی مۆندۆ گریزمان پارساڵ بەنیازی شەیتانە سوورەکان بوو، بەڵام بەهۆی سزاکانی سەر ئاتلەتیکۆ یانەکەی جێ نەهێشت و بۆ ئەم وەرزەش دوای هاتنی لۆکاکۆ بۆ یانەکەی مۆرینیۆ گریزمان قورسە بچێتە ئەو یانەیە، هەروەها ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە ڤاڵڤێردی هەڵبژاردنی گریزمانی بەلاوە لە دیبالا پێ باشترە، لەبەر ئەوەی دیبالا ناتوانێت لەتەک مێسی یاری بکات.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا لەم وەرزە هەر یەکە لە نیلسۆن سیمیدۆ و پاولینیۆ و عوسمان دیمبلی گواستەوە ڕیزەکانی و هەروەها دیلیۆڤیۆی لە ئای سی میلان وەرگرتەوە، لەبەرانبەردا نێیمار جۆنیۆری بۆ بەرژەوەندی پاریس سان جێرمان لە کیسدا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply