پیرلۆ واده‌ی وازهێنانی له‌ یاریکردن راگه‌یاند

 

یاریگا-ئه‌ندریه‌ پیرلۆ ئه‌ستێره‌ی مێژوویی تۆپی پێی ئیتاڵیا رایگه‌یاند له‌ کۆتایی ئه‌م ساڵدا به‌یه‌کجاری واز له‌ یاریکردن ده‌هێنیت.

ناوه‌ڕاستکاره‌ نایابه‌که‌ی ئازوری له‌ مانگی ١٢دا گرێبه‌سته‌که‌ی  به‌سه‌رده‌چێت و ئاشکرایکرد له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنیدا  وازهێنان راده‌گه‌یه‌نێت.

پیرلۆ پاش پێککرانی  نه‌یتوانی توانای جه‌سته‌یی خۆی له‌گه‌ڵ نیویۆرک ستی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه‌ و له‌م وه‌رزه‌دا  ته‌نها له‌ ١٥ یاریدا به‌شداری کرد.

ناوبراو وتی ” تا ئه‌م ته‌مه‌نم (٣٨ ساڵ) ئیدی به‌سه‌، ناکرێت تا ٥٠ ساڵی به‌رده‌وام بیت له‌ یاریکردن و کارێکی دیکه‌ بۆخۆم ده‌دۆزمه‌وه‌”.

سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌کو راهێنه‌ر وتی “مانگی ١٢ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئیتاڵیا و پاشان بڕیار ده‌ده‌م له‌ ئێستا نازانم به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیتاڵیا په‌یوه‌ندیم پێوه‌بکات ره‌تکردنه‌وه‌ی زه‌حمه‌ته‌’.

پیرلۆ وتیشی “دوای ٢٥ ساڵ له‌ یاریگاکاندا، ئیدی زیاتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌م ده‌بم. به‌ڵام گۆڵف و تێنس ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌ندروستی بمێنمه‌وه‌”.

نیگارکێشه‌که‌ی ئیتاڵیا  ١١٦ یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا ئه‌نجام داوه‌ و یاری بۆ میلان و یوڤێنتۆس کردووه‌. له‌گه‌ڵ میلان ناسناوی خولی و چامپیۆنزلیگی برده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ یۆڤیش چوار جار بوونه‌ پاڵه‌وانی وڵاته‌که‌یان.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply