یۆڤێنتۆس پلانێکی شەیتانەسوورەکان و بارسێلۆنا ڕیاڵ مەدرید پووچەڵ دەکاتەوە

یاریگا

یانەی یۆڤێنتۆس بۆ پاراستنی ئەستیرەکانی پلانێکی تۆکمەی داڕشتوە بۆ ئەوەی ڕێگا لە تەماعکارییەکانی یانەکانی شەیتانە سوورەکان و ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بگرێت.

ڕۆژنامەی (زە صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی یۆڤی ئاگادارە کە پاولۆ دیبالای ئەستێرەی یانەکەی بوووەتە ئامانجی سەرەکی یانە گەورەکانی وەک مان یۆنایتد و ریاڵ و بارسا بۆیە دەیەوێت گرێبەستەکەی بۆ دوو وەرزی دیکە زیاد بکات و هەندێک پارە بکاتە قوربانی و مووچەکەشی بەرزبکرێتەوە بۆ ئەوەی ئەستێرەکەی لە نێو یانەکە بهیڵێتەوە.

لەم بارەیەوە، جۆسێب مارۆتا، سەرۆکی یانەی یۆڤێنتۆس ڕایگەیاندووە کە دیبالا گەوهەرێکە و بە هیچ نرخێک ناخەمڵێنرێت، ئێمە لەو یانانە نین کە ئەستیرەکانیان وا بە ئاسانی دەفرۆشن، دەمەوێت دیپالا تا واز هێنانی لە یاری لە یۆڤی یاری بکات، بۆیە دەمانەوێت بەم زووانە گرێبەستێکی تازەی پێشکەش بکەین.

پاولۆ دیبالا لەگەڵ دەستپێکی ئەم وەرزە ئاستیکی نایابی پێشکەش کردوە و تا ئێستا لە کۆی 7 یاریدا توانیویەتی 10 گۆڵ بۆ یانەکەی تۆمار بکات و پێشەنگی گۆلکارانی سێریا A بگرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply