ڕاهێنەری پورتوگال نهێنی دانیشتنی ڕۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ ئاشکرا دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوای یاریکردنی لە گێمی دووەمی یاری بەرانبەر ئەندۆرا توانی گڕێکوێرەی گۆڵکردن لەیارییەکە بکاتەوە، ڕاهێنەری پورتوگال دوای تەواو بوونی یارییەکە نهێنی دانیشتنی ڕۆنالدۆی لەسەر کورسی یەدەگ ڕاگەیاند.

لەم بارەیەوە، فێرناندۆ سانتۆس، راهێنەری پورتوگال دوای یارییەکە ئاشکرای کرد کە ڕۆنالدۆ جگە لەوەی لە باری جەستەیی زۆر ئامادە نەبوو، هەروەها لە ترسی وەرگرتنی کارتێکی زەرد و یاری نەکردنی لە یاری یەکلاکەرەوە بەرانبەر سویسڕا بەلامەوە باشتر بوو یاری نەکات و پشوو بدات، بەڵام دوای خۆڕاگرتنی هەڵبژاردەی ئەندۆرا ناچاربووم یاری پێ بکەم، هەروەها گوتیشی لە گێمی یەکەم خراپ بووین، بەڵام لە گێمی دووەمدا توانیمان ئاستێکی بەرزتر پێشکەش بکەین، لامان ڕوون بوو کە یارییەکە ئاسان نابێت و ئەوان باش بەرگری دەکەن.

لە کۆتاییدا سەبارەت بەیاری سویسڕا ، سانتۆس گوتی بۆ گەیشتنی ڕاستەوخۆ بۆ مۆندیال دەبێت سەرکەوتن تۆمار بکەین، بۆیە تەنها چارەی ئێمەیە لەو یارییەدا و ئێمەش تەنها بۆ 3 خاڵی یارییەکە دەجەنگین.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply