نێیمار داوای دەرکردنی بارسێلۆنا لە چامپیۆنزلیگ دەکات

یاریگا

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی (نێیمار جۆنیۆر) ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای پاریس سان جێرمان داوای دەرکردنی یانە کەتەلۆنییەکەی لە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا کردوە.

رۆژنامەی AS ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە پارێزەرانی نێیمار داوایان لە یاریزانەکە کردوە کە بۆ بردنەوەی کێشەکەی لەسەر 23 ملیۆن یۆرۆی خەڵاتەکەی نێیمار لای بارسا پێویستە بارودۆخەکە زیاتر گەرم بکات و بارسێلۆنا تاوانبار بکات، بۆیە نێیمار داوای دەرکردنی یانەی بارسێلۆنای لە چامپیۆنزلیگ کردوە، بە پێی ڕۆژنامەکەش فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاش داوایەکەی نێیماری ڕەت کردوەتەوە، دروست کردنی ئەو کیشەیەش لای نێیمار بە پێی شارەزایان قۆستنەوەی بارودۆخی ئێستای بارسێلۆنایە کە دوای ڕاپرسییەکەی کەتەلۆنیا چەندین کێشەی بەخۆیەوە بینیوە و  تەنانەت یاری یانەکەش لە لیگا بێ هاندەران بەڕێوە چوو.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی (ماڕکا) رایگەیاندوە کە ڕائول سانیلهی کە بەرپرسێکی یانەکەبوو، دوای ڕۆیشتنی نێیمار بۆ پاریس وازی لە یانەکە هێناوە، ئەو بەرپرسە یەکێک لەوانەی ئەرکێکی زۆریان کێشا بۆ ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە لە سانتۆس بۆ بارسێلۆنا بهێنن.

ئاشکرایە کەنێیمار دوای شکاندنی گرێبەستەکەی بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ یانەی بارسێلۆنای جێهێشت و ڕووی لە یانەی پاریس سان جێرمان کرد و لەگەڵ یانە فەرنسیەکەش لەم وەرزە ئاستێکی نایابی تا ئێستا پێشکەش کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply