ڕاهێنەری کڕواتیا لە پۆستەکەی لادرا

یاریگا

وا دیارە یەکسانبوونەکەی دوێنێ شەوی کڕواتیا بەرانبەر فینلەندا بە تامی دۆڕاندن بووە، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ بۆ کەمکردنەوەی تووڕەبوونی هاندەران ڕاهێنەرەکەیان لە پۆستەکەی لادا.

لەم بارەیەوە، پێگەی فەرمی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێێ کڕواتیا دوورخستنەوەی (ئانتی شاشیش)ی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەی ڕاگەیاند، لە بری ئەویش (زلاتیکۆ دالیتچ)ی وەک ڕاهێنەرێکی کاتی دیاری کرا بۆ ئەوەی دوایین یاری دژی ئۆکرانیا سەرپەرشتی تیپەکە بکات، سەبارەت بە ڕاهێنەری تازە (داڤۆر سۆکەر) سەرۆکی فیدڕاسیۆنی کرواتیا ڕایگەیاند کە دالیچ وەک ڕاهێنەری تازە دیاری کراوە لە یاری ئۆکرانیا خۆی بەرپرس دەبێت لە هەڵبژاردەکە بەهیوای سەرکەوتن تۆمار بکات و ئایسلەندا تووشی شکست بێت، تاکو کڕواتییەکان ڕاستەخۆ بۆ مۆندیال سەرکەوتن، بە پێچەوانەوە سەرکەوتنی ئایسلەندا ئەرکی هاوڕێیەکانی لۆکا مۆدڕیچ بۆ گەیشتن بۆ مۆندیال هەتا لەڕێگەی پاشکۆش زۆر قورس دەکات.

هەڵبژاردەی کڕواتیا لە یاری دوێنێ شەو بەرانبەر فیلەندا نەیتوانی پارێزگاری لە ئەنجامی 1-0 ی یارییەکە بکات، یان گۆڵێکی دیکە تۆمار بکات، تا لە دوایین خولەک هەڵبژاردەی میوان توانیان گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکەن و هاندەرانی کڕواتیا و یاریزانان و کاستی ڕاهێنەران بەو گۆڵە شۆک بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply