پاریس سان جێرمان نێیمار بۆ ڕازیکردنی هێرشبەرێکی گەورە بەکار دەهێنێت

یاریگا

وا دیارە یانەی پاریس سان جێرمان وا لە کڕینی ئەستێرەکان ناهێنێت، بەپێی تازەترین هەواڵ یانە فەرەنسییەکە دەیەوێت نێیمار جۆنیۆری یاریزانی بەڕازیلی یانەکە بەکار بهێنێت بۆ ڕازیکردنی ئەستێرەیەک کە لە هێڵی هێرش بردن یاری دەکات.

ڕۆژنامەی(زا صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس هەوڵ دەدات پەیوەندی باش و هاوڕێیەتی بەهێزی نێیمار لەگەڵ (ئالێکسس سانچێز)ی هێرشبەری ئاڕسناڵ بقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بۆ یانەی پاریسی ڕازی بکات بۆ ئەوەی وەک شوێنگرەوەی کاڤانی لە ورزی داهاتوو یاری بکات، بە پێی رۆژنامەکە دوای ئەو کێشانەی نێوان نێیمار و کاڤانی روویان دا، یانەی پاریس ئەگەری زۆری هەیە دەستبەرداری هێرشبەرە ئۆڕۆگواییەکە ببێت، لە بەرانبەردا گرێبەستی سانچێز لەگەڵ تۆپچەکانی ئاڕسناڵ کۆتایی پێ دێت بەمەش دەتوانێت بەخۆڕایی پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان بکات و لەگەڵ نێیمار و مباپی سەرکردایەتی هێڵی هێرشبردنی یانەکە بکەن.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەکەدا هاتوە کە بۆ بەدەستهێنانی سانچێز پێویستە یانەی پاریس بەسەر خواستەکانی گواردیۆلا و مانچێستەر سیتی سەرکەوتووبن، لەبەر ئەوەی یانە ئینگلیزییەکەش چاوەڕێی هەمان هەل دەکات، لە کاتێکدا یانەی پاریس هەوڵ دەدات کاڤانی بە بڕە پارەیەکی باش بفرۆشێت بۆ ئەوەی لە بۆسەی یاساکانی یاری خاوێن ڕزگاری بێت و تووشی کێشە نەبێت، لەبەر ئەوەی یانەکە جگە لە گرێبەستی نێیمار کە 222 ملیۆن یۆرۆ بوو، دەبێت 180 ملیۆن یۆرۆش بەرانبەر کڕینی مباپی بە فەرمی بە یانەی مۆناکۆ بدات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply