ڕۆنالدۆ وێنەیەکی تازەی خوشەویستەکەی و منداڵەکانی بڵاودەکاتەوە

یاریگا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی پۆرتوگالی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، وێنەی خۆشەویست و منداڵەکانی بڵاو کردەوە.

دوێنێ ھەینی 6/10/2017، ڕۆناڵدۆ لە ھەژماری فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)دا، وێنەی جیۆرجینا (ڕۆدریگێز)ی خۆشەویستەکەی و ھەر سێ منداڵی بڵاو کردەوە و بە “وێنەی ڕۆژ”ی وەسف کرد.

ڕۆناڵدۆ یەکێکە لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ و ھەڵبژاردە و یانەکەشی، تا ئێستا چوار جار خەڵاتی باڵۆن دۆر (باشترین یاریزانی جیھان)ی بەدەست ھێناوە، ئەمڕۆ لە میانەی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018 ی رووسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال ڕووبەڕووی ئەندۆرا دەبێتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply