بایەڕن میونشین هەواڵێکی ناخۆشی پێ گەیشت

یاریگا

دوای دڵخۆش بوونی هاندەرانی یانەی بایەڕن میونشین بە گەڕانەوەی یۆپ هاینکس، ڕاهێنەری پێشووتری یانەکە بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەکەی وەک ڕاهێنەر، هاندەرانی یانەکە هەواڵێکی ناخۆشیان لەسەر (مانوێل نۆیەر) ی گۆڵپارێزی یانەکە پێ گەیشت.

تۆڕی هەواڵی TZ ی ئەڵمانی نۆیەر پێکانەکەی مەترسیدارە و پێویستی بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی دیکەش دەبێت، بەمەش گۆڵپارێزەکەی بایەڕن و هەڵبژاردەی مانشافت ئەگەری هەیە تا چەند مانگێک دوای سەری ساڵی داهاتوو لە یاریگاکان داببڕێت، ئەمەش واتای ئەوەیە کە نۆیەر ئەگەری هەیە تەواوی ئەم وەرزەی بۆندزلیگا و چامپیۆنزلیگ بێ بەش بێت، بەم شێوەیەش کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە دەبێت بە تایبەتی دوای دەرنەکەوتنی گۆڵپارێزی یەدەگی بایەڕن بە ئاستی پێویست لە یاریەکانی ئەم دواییەدا، هەروەها ئەگەری هەیە نۆیەر بەر لە مۆندیال نەتوانێت بگاتە ئامادەبوونی تەواو تاکو وەک گۆڵپارێزی سەرەکی مانشافت لە مۆندیال یاری بکات.

ئاشکرایە کە نۆیەر ماوەیەکی درێژە بەدەست پێکان دەناڵێنێت، بە پێی هەواڵەکانیش گەڕانەوەی ئەو گۆڵپارێزە بەر لە مانگی ئاداری داهاتوو جێ گومانە و بە ئەگەرێکی سەخت لەقەڵەم دراوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply