سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا چارەنووسی بارسێلۆنای لە لیگا یەکلایی کردەوە

یاریگا

خافێیر تیباس، سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، چارەنووسی یانەکانی کەتەلۆنیای سەبارەت بە مانەوە لە لیگای ئیسپانیا دیاری کرد، لە کاتێکدا هەرێمەکە سەربەخۆیی وەرگرت و لە ئیسپانیا جیا بووەوە.

لەم بارەیەوە، تیباس بە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی ڕاگەیاندوە کە هەڵوێستی فیدراسیۆنەکە گۆڕانکاری بەسەر نایەت، ناکرێت هیچ یانەیەک لە دەرەوەی ئیسپانیا بەشداری لە لیگا بکات، واتە یانەکانی بارسێلۆنا و ئیسپانیۆل و گیڕۆنا و تاراگۆنا دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی چتیر ناتوانن لەهیچ خولێکی ئیسپانیا یاری بکەن، دواتر سەبارەت بە یاری کردنی یاریزاتانی کەتەلۆنیا دوای ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئاشکرای کرد کە بەهەمان شێوە ناکرێت هیچ یاریزانێکی کەتەلۆنی بۆ هەڵبژاردەکە یاری بکات، بە تایبەتی ئەو یاریزانانەی مەیلی جیابوونەوەیان لە ئیسپانیا هەیە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ جێڕاڕد پیکێی بەرگریکاری بارسێلۆنا وهەڵبژاردەی ئیسپانیا کە هەرایەکی گەورەی بەم دواییە لەسەر جیابوونەوە لەئیسپانیا نایەوە.

ئاشکرایە کە 90% خەڵکی کەتەلۆنیا بە بەڵێ دەنگیان بۆ ڕاپرسییەکەی هەرێمەکە دا، بەلام تا ئێستا هیچ کارێک بۆ جیابوونەوەی فەرمی لە ئیسپانیا و ڕاگەیاندنی دەوڵەت ئەنجام نەدراوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply