هەڵبژاردەی فینلەندا کۆتایی بە خۆشییەکانی مۆدڕیچ هێنا

یاریگا

دوێنێ رۆژێکی زۆر تایبەت بوو بۆ لۆکا مۆدڕیچ ناوەڕاستکاری ڕیال مەدرید، بەڵام گۆڵە کوشندەکەی هەڵبژاردەی فینلەندا بەرانبەر کڕواتیا لە دوایین ساتەکانی یاری، خۆشییەکانی ئەو یاریزانەی بە ناخۆشی وەرگێڕا و کۆتایی پێ هێنا.

دوێنێ هەینی 6-10-2017 هەڵبژاردەی کڕواتیا لەسەر یاریگای خۆی لە (ڕیبیکا)ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فینلەندا بوەوە، ئەم یارییەش گرنگییەکی تایبەتی بۆ مۆدڕیچی کاپتنی هەڵبژاردەی کڕواتیا هەبوو، یەکەمیان لە دایکبوونی سێیەمین منداڵی یاریزانەکە بوو، کە کچێک بوو ناوی نا (سۆڤیچا) دووەمین بۆنەی گرنگیش لە رۆژی ئەو یارییەدا ئەوە بوو کە لۆکا ئاهەنگی بە بۆنەی یاری ژمارە 100 لەگەڵ هەڵبژاردەکەی گێڕا و لە لایەن (داڤۆر سۆکەر)ی گۆڵکاری پێشووتری مۆندیال و سەرۆکی ئێستای کڕواتیا ڕێزی لێگیرا.

دواتر کە یارییەکە دەستی پێکرد و کڕواتیا لە ڕێگەی ماندۆکیچ لە گێمی دووەم گۆڵی پێشەنگی بۆ کڕواتیا تۆمار کرد، هەموو چاوەڕێی ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی نزیکبوونەوەی سەرکەوتن بوون، بەڵام (بیری سیوێری) یاریزانی فینلەندا بە تۆمار کردنی گۆڵێکی کوشندە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار کرد و ئەرکی هەڵبژاردەی کڕواتیای بۆ گەیشتن بۆ مۆندیال زۆر قورس کرد و شەوە مێژووییەکەی لۆکا مۆدریچی تێکدا و کۆتایی بە خۆشییەکانی هێنا.

ئاشکرایە کە مۆدریچ کاپتنی هەڵبژاردەی کڕواتیایە و تەمەنی 30 ساڵ دەبێت، خوازیارە بتوانێت هەڵبژاردەکەی وڵاتەکەی بۆ مۆندیالی ڕوسیا سەربخات، بەلام ئەم یەکسابنوونە و بردنەوەی ئۆکرانیا لە کۆسۆڤۆ کاری کڕواتییەکانی یەکجار قورس کردوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply