هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەسەر کارڤەخال بڵاودەکرێتەوە

یاریگا

سەرچاوەیەکی هەواڵی باوەڕپێکراوی ئیسپانیا هەواڵێکی دڵخۆشکەری لەسەر تازەترین بارودۆخی (دانی کارڤەخال) بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید بە هاندەرانی یانەکە ڕاگەیاند.

ئێزگەی (ئۆندا سێرۆ) لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە کارڤەخال سەردانی شوێنی مەشقەکانی ڕیال مەدریدی کردوە بۆ ئەوەی ڕێژەی ئامادەیی جەستەی بۆ چارەسەرییەکان دەربخات و تاقی کردنەوەکانیش ئەرێنی و باش بوون، سەرچاوەکە ئاشکرای کردوە کە قۆناغەکانی چارەسەری کارڤەخال بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوە دەچێت و پێشبینییەکان بۆ چاکبوونەوەی دڵخۆشکەرن، بەمەش پێشبینی ئەوەی لێ دەکرێت کە هیوای گەڕانەوەی لە بۆ یانەکە زووتر بێت لەوەی پێشبینی لێ دەکرا.

ئاشکرایە کە پزیشکان هەفتەی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە هەندێک لە ڕووپۆشەکانی دەوروبەری دڵی تووشی هەو کردن هاتوە و پێویستی بە چارەسەرکردن و پشوودان هەیە، دواتر دەنگۆی ئەوە لە هەندێک لە میدیاکان بڵاوکرایەوە کە کارڤەخال دەبێت بە فەرمی واز لە یاری کردن بهێنێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply