فەرمی| هاینکس بە راهینەری بایرن میونشن دەست نیشانکرا

Jupp Heynckes

Jupp Heynckes

یاریگا
یوپ هاینکس، راهێنەری ئەڵمانی پێشووی باڤارییەکان جارێکی دیکە بە فەرمی وەک راهێنەری بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەست نیشانکرا.

پێگەی فەرمی باڤارییەکان لە بەیاننامەیەکدا بلاویکردەوە کە دوای دوورخستنەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی، بە فەرمی بریاریدرا کە هاینسکی بە شوێنگرەوەی دەست نێشان بکرێت و ئەمرۆ ناوبراو بە فەرمی گرێبەستەکەی واژۆ کرد.

راهێنەری ئەڵمانی 72 ساڵ پێشتریش لە نێوان سالانی 2011 تا 2013 راهێنەراتی باڤارییەکانی کردووە. ناوبرا دوای واژۆ کردنی گرێبەستەکەی هیوای خواست کە بتوانێت جارێکی دیکە باڤارییەکان بگەرێنێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆیان.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply