مەحەممەد سەلاح بۆ دووەمجار لەسەر یەک خەلاتی یانەکەی بەدەستهێنا

یاریگا

Mohamed Salah

Mohamed Salah


مەحەممەد سەلاح، هێرشبەری میسری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا بۆ جاری دووەم لەسەر یەک وەک باشترین یاریزانی یانەکەی و خەلاتی جوانترین گۆڵیشی بەدەستهێنا.

پێگەی یانە ئینگلیزیەکە بڵاویکردەوە کە گۆڵکاری میسری یانەکەیان لە راپرسی هاندەران بۆ دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی مانگی رابردوو، بە کۆکردنەوەی %41ـی دەنگەکان توانی بۆ دووەم مانگی لەسەر یەک ببێتە خاوەنی خەلاتی جوانترین گۆڵ و باشترین یاریزانی یانەکەی.

سەلاح پێشتریش ئەو خەلاتانەی بەدەست هێنا بوو و لە راپرسیەکەی ئەمجارەش فلیپ کۆتینیۆ بە کۆکردنەوەی %23 دەنگەکان پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply