بۆ دووەمجار لەسەر یەک هاندەران ناتوانن یاری بارسێلۆنا ببینن

یاریگا

Metropolitano

Metropolitano


ئاتلەتیکۆ مەدرید و بارسێلۆنا لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی مەدریدی رووبەرووی یەکتری دەبنەوە و هاندەرانی بارسێلۆناش بە هۆی ئەو کێشانەی کە لە سیستەمی فرۆشتنی بلیت بە هاندارانی تیپی بەرامبەر رۆخێ بلانکۆس ناتوانن بەشداری لەم یارییە بکەن.

رۆژنامەی وەرزشی Marcaـی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە کە هاندەرانی یانەی کەتەلۆنی بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی کە لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ هەیە، ناتوانن بلیتەکانی ئەو یارییە بەدەست بێنن، هەربۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیە هاندەرانیان ئاگادار کردۆتەوە کە گەشتی مەدرید نەکەن.

پێشتر یانەی مەدرید لە دوو یاری رابردوویان بەرامبەر یانەکانی مالەگا و سێڤییا هیچ بلیتێکیان بە هاندەرانی ئەو دوو یانەیە نەفرۆشت. بەم شێوەیە هاندەرانی یانەی بارسێلۆنا بۆ دووەم یاری لەسەر یەک ناتوانن بەشداری لە یاری یانەکەیان بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply