فابرێگاس دوای 14 ساڵ کارێکی نارەوای ئاشکرا دەکات

یاریگا

Cesc Fàbregas

Cesc Fàbregas


سیسک فابرێگاس، یاریزانی ئیسپانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بۆ جاری یەکەم کارێکی نارەوای بەرامبەر بە ئالێکس فێرگسۆنئ راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد ئاشکرا دەکات.

لە یاری نێوانی هەردوو یانەی ئارسێنال و مانچێستەریونایتد لە ساڵی 2004 کە ئەو کات فابرێگاس یاریزانی یانەی لەندەنی بوو، دوای یارییەکە کێشە و ئالۆزی دەکەوێتە نیوان یاریزانان و لەو کاتەش کە یاریزانی ئیسپانی لە ژووری خۆ گۆرین بووە و خەریکی خواردنی پیتزا بووە، کاتێک دەبیتسێت کە ئالۆزی لە نیوان یاریزانان درووست بووە بە پارچە پیتزەیەک دێتە دەرەوە و پیتزاکەش بە بێ ئەو بەرەو رووی فێرگسۆن دەهاوێژرێت، لەو کاتەوەش تا ئێستا هیچ کەسێک نەیزانی کێ ئەو کارەی ئەنجامدا.

دواجار و دوای 13 ساڵ فابرێگاس ئەم نهێنیەی ئاشکرا کرد، بەڵام نابراو بەم شێوەیە باسی لێوە کرد ” من بە ئەنقەست ئەم کارەم نەکرد و کاتێک کەوتمە ناو ئالۆزی یاریزانان، پارچە پیتزاکە لە دەستم دەرچوو و بەر دەم و چاوی فێرگسۆن کەوت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply