بارسێلۆنا هەوڵی هێور کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسپانیا و کەتەلۆنیا دەدات

یاریگا

Barcelona

Barcelona


دوای ئەوەی کە هەرێمی کەتەلۆنیا بە مەبەستی جیابونەوە لە ئیسپانیا ریفراندۆمی ئەنجامدا، پەیوەندییەکان لە نیوان هەردوولا گرژی و ئالۆزی تێکەوت و بەم هۆیەوە بەرپرسانی بارسێلۆنا هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدەن.

پێگەی فەرمی بلاوگرانا بڵاویکردەوە کە یانەکەیان نوێنەرێکیان دەست نیشانکردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی وەرزشەوە بچێتە ناو دۆخەکە و بتوانن هاوکار بن بۆ هێور کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسپانیا و کەتەلۆنیا، بۆ ئەم مەبەستەش تیمێکیان پێک هێناوە و بەم زووانە سەردانی بەرپرسانی حکومەتی ئیسپانیا دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پادشای ئیسپانیاش لە لێکدوانەکانیدا داوای هێور کردنەوەی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوولای کردووە، بەڵام قسەکانی ئەویش هیچ چارەسەرییەکی نەبووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply