ڕاهێنەری پێشووی یانەیەکی گەورەی لیگا لە ڕاهێنەرایەتی بایەڕن نزیک دەبێتەوە

یاریگا

ودیارە یانەی بایەڕن میونشین بۆ کردنەوەی گرێکوێرەی ئەم دواییەی یانە ئیسپانییەکان، دەیەوێت ڕاهێنەرێکی ئیسپانی بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە دیاری بکات.

لەم بارەیەوە خوان ڕۆمیرۆ، کە ڕۆژنامەنووسێکی ئیسپانییە و لە ئەڵمانیا کار دەکات، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە (تویتەر) دەڵێت” یانەی بایەڕن میونشین کەناڵێکی پەیوەندی لەگەڵ لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا کردوەتەوە بۆ ئەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی فەرمی یانەی باڤاری لە بری کارلۆ ئەنچیلۆتی وەربگرێت، ڕۆژنامە نوسەکە نوسیویەتی ” بایەڕن میونشین گفتوگۆ لەگەڵ ئێنریکی دەکات” .

لە درێژەی قسەکانی ڕۆژنامەنووسەکە هاتوە کە ئێنریکی دوای جێهێشتنی یانەی بارسێلۆنا بۆ ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری تازەی یانەکە لەو ساتە هیچ کارێکی دیکەی نییە، بۆیە گەر بایەڕن و ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ڕێک بکەون ئەوا بە ئاسانی کارەکان کۆتاییان پێ دێت و لویس ئێنریکی وەک ڕاهێنەری یانە گەورەکەی باڤاریا دەست نیشان دەکرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply