کرۆس : جێهێشتنی بایه‌رن میونشن بڕیارێکی دروست بوو

 

یاریگا-تۆنی کروس ده‌ڵێت په‌شێمان نیه‌ له‌ بڕیاری جێهێشتنی بایه‌رن میونشن و په‌یوه‌ندیکردن به‌ ریاڵ مه‌درید و کارێکی دروستی ئه‌نجام داوه‌.
کروس له‌گه‌ڵ مه‌درید ئاستی گه‌یشته‌ لوتکه‌ و به‌ یه‌کێک له‌ باشترین ناوه‌ڕاستکاره‌کانی جیهان داده‌نرێت. ناوبراو بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا وتی “پێم وایه‌ له‌ کاتێکی گونجاودا بایه‌رنم جێهێش و په‌شیمان نیم. کاتێک رووده‌که‌یته‌ یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ت و ده‌توانی له‌وێ له‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کیدابیت که‌واته‌ هه‌نگاوت بۆ پێشه‌وه‌ ناوه‌”.
کروس وتیشی گواردیۆلا گرنگترین راهێنه‌ری بووه‌ له‌ قۆناغی سه‌ره‌تای کاروانی وه‌رزشیدا.
ئه‌ستێره‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌ له‌ ٢٠١٤دا په‌یوه‌ندی به‌ ریاڵ مه‌دریده‌وه‌ کرد و له‌وکاته‌وه‌ به‌شداری له‌ ١٠٢ یاریدا کردووه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply